سەرباز فەریق أحمد
ماوەیەکە بەدیاری کراوی چەندین ڕووداوی گەورەی سیاسی و سەربازی و ئابوری ڕووی لە چوار پارچەی کوردستان کردووە .
ڕۆژ ئاوا : لەدوای ڕێکەوتنێکی سەربازی و سیاسی لەنێوان حکومەتی سوریای عەرەبی و حکومەتی خۆبەڕێوەبەی کوردان بۆ بەشداری کردنی کورد لە کایەکانی حکومڕانی سوریایی نوێدا ، بەڵام حکومەتەکەی شەرع هەر زوو ئەو نیازە پاکەی کوردانی قۆستەوەو هێرشێکی گەورەی سەربازی کردە سەر دوو گەرەکی کوردنشینی حەلەب و دانیشتوانەکەی ئاوارەکرد لەسەر زێدی خۆیان تەنها لەبەر ئەوەی کە کوردن .
زۆر بەداخەوە گروپەکانی حکومەتی سوریا لەژێر چەندین ناودا ئەو هێرشە گەورەیان کردە سەر ئەو دوو گەرەکە کوردیە بە تۆپ و درۆنی خۆکوژی و چەکی قورسەوە بە بەشداری زیاتر لە ( ٥٠ ) هەزار سەربازی توندڕەو ، بەڵام ڕۆڵەکانی نیشتیمان ئەو کوڕو کچە ئازایانەی کە ژێردەستەیان قەبوڵ نەبوو توانیان سوپا گەورەکەی شەرع بشکێنن و بە جیهانی بڵێن ئێمە کوردین ئاشتیمان دەوێت خاکی کەس داگیر ناکەین لە کەسیشی قبوڵ ناکەین بێتەسەر خاکمان .
ڕۆژ هەڵات : حکومەتە ئاخونێکەی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبوە هۆی هەڵئاوسانی ئابوری و هەردەم لە هەوڵی بێ دەنگ کردنی دەنگی ئازاد دابووە .
نەتەوەکانی ئێران لە پێش هەموویانەوە کورد دەستیان بە خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە کردووە دژی بێ کاری و خراپی دۆخی ئابوری ، بەڵام حکومەتی ئێران زۆر بێ باکانە کەوتۆتە گیانی خۆپیشان دەرانی مەدەنی و چەندین خۆپیشاندەری کوشتوە لە شارە جیاوازەکان ، شارە کوردنشینەکان زۆرترین قوربانیان داوە لەم خۆپیشاندانانەدا ، چونکە ئەوان زۆر دەمێکە دەیڵێن و دەیڵێنەوە ڕازینین بە حوکمی سەرانی دەوڵەتی ئێرانی .
باکـــــــور : کوردانی باکور ڕۆژانە چاویان لە پەیامەکانی هەردوو لایەنی حکوموتی تورکیا و شاندی ئیمڕاڵیە بۆ ئەوەی لەدوای چەندین ساڵ شەر بۆ ئاشتی و ئارامی بگەڕێنەوە چی دیکە زمان و کەلتوری بێگانە بەسەریاندا نەسەپێ خۆبەڕێوەبەریەکی ئیداریان بۆ دەستەبەر بکرێت ، بەڵام بە پیلان و دوژمنکاری حکومەتی تورکیادا دیارە کە نایانەوێت ئاشتی بە دیبێت و هەردەم لە هەوڵدان بۆ قەتڵوعام کردنی کوردی مافخوراو و سوکایەتی کردن بە کوردزمانان (لەیلا زانا ) بەنمونە .
باشـــــــور : کوردی باشور قوربانی نێوان دوو حکومەت لە نێوان ئازادی و داگیرکراوی دا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لەهەوڵی بێ دەنگکردن و برسیکردنی میللەتەکەیەتی . حکومەتی عێراقیش لە داگیرکاریەکانی بەردەوامە بە هێرشی درۆین و داگیرکاری زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد لە خاکی پیرۆزی کوردستاندا .
ئەوە دوو ڕۆژە گوێمان لە گەڕانەوەی ( نوری مالکی )ە ئەو کەسەی ئەندازیاری دوژمنکاری سیاسی و ئابوریی کوردستانە بە ئەقڵی میلیشیایەوە حکومڕانی کردوەوە و دەیکات ، زۆر بەداخەوە دەبێت چاوەڕوانی کێشەیەکی گەورەتر بکەین لەسەر دەستی مالکی بۆ باشوری کوردستانی دروست دەکات .
کوردستان : خاکێکی بەپیتی داگیرکارو ، گەلێکی گەورەی ستەملێکراو . خودای گەورە ئاشتی و ئاوەدانی بەڕووی کورد و کورستاندا بکاتەوە .