لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان سەبارەت بەڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەمدواییەی نێوان سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات، شیکارییەکی وردی ڕێککەوتنەکەم پێنەگەیشتوەو هیچ سیناتۆرێکی دیکەش پێینەگەیشتوە، هیوادارم بەرهەمداربێت، بەڵام هەندێک نیگەرانیو پرسیارم هەیە.
گراهام وتویهتى، ئایا ئەم ڕێککەوتنە ئاگربەستە لەگەڵ هیچ هاوبەشێکی ناوچەیی جگە لەتورکیا دانوستانی لەسەرکراوە؟ ئایا هیچ هێزێکی تورکیا بەشداریی لەهیچ دەستدرێژییەکی ئەمدواییە بۆ سەر خاکی کورد کردوە؟ ئایا ئەم ڕێککەوتنە بونی سەربازیی تورکیا لەداهاتودا لەم ناوچەیەدا دیاریدەکات؟ لەکۆتاییدا ئایا پێش دانوستان لەسەر ئەم ڕێککەوتنە هیچ پەیوەندییەک یان هەماهەنگییەک لەگەڵ ئیسرائیل هەبوەو بەشدارییەکەی چی بوە، ئەگەر هەبوبێت؟ .
گراهام لەسەكۆی ئێكس نوسیویهتى، هاوبەشیمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە سەرکردایەتی هەوڵەکانی شکستپێهێنانی داعشو ڕێگریکردن لەسەرهەڵدانەوەی کردوە، هەمیشە بەرژەوەندییەکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بوە لەسوریا .
ئهوهش دەڵێت من یەکێکم لەو سیناتۆرە زۆرانەی کە پەیوەندییەکی نزیکم لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی خۆسەر هەیەو پێشبینیدەکەم بەزوترینکات وەڵامی تەواو بۆ ئەم پرسیارانەو پرسیارەکانی دیکە وەربگرم .