هەکار ڕەزا
یەکێکی تر لە گرفتەکانی خەڵکی ئەم هەرێمە بەناو حوکمەتە
( مووچە) یە کەدیارە ئەمەش وەک هەموو کارە هیچەکانی تری سەرەڕای پارتی و یەکێتی گرفتێکی دەست کرد و بێ مانایە بۆ ئەو خەڵکە هەژارو بەش مەینەتە دروست کراوە بۆ ئەوەی خەڵک مەژغوڵ کەن!!
ئەگینا هەموو تاکێکی ئەم هەرێمە ئەزانێت داهات لەکوردستان لە چەندین سەرچاوەو پەیدا دەکرێت جگە لەو نەوت و گازە زۆرەی کە هەیە بەڵام دیارە سەرەڕای چاوچنۆکی هەردوو بنەماڵەی گەندەڵ و مافیای پارتی و یەکێتی تێر نابن و زیاتر هەڵ پەیەکی خۆ دەوڵەمەند کردنیانە هەر بۆیە هەر جارەو بەبیان وی جیاواز جیاواز ئەو خەڵکە ئەخەنە ناڕەحەتی و پارەو مووچەکانیان دەست بەسەردا دەگرن هەموو کەس ئەو ڕاستی یە ئەزانێت هەر تاکێک لە هەر وڵات و لەهەرشوێنێک ماف و ئەکەوێتە سەر شانی دیارە ئەرکەکە ئەوەیە هەر کەس لە پێگەو شوێن کاری خۆی ئەرکەکەی خۆی بە دڵسۆزی و بێ غەش و کەمتەر خەمی جئ بەجێ دەکات لەبەرامبەریش ئەوەیە دەسەڵات دارانی وڵات و دەوڵەتە مافی کارەکەی باتێ ئەمە شێوە سادەو دروستە کەیە لەهەموو شوێن و دەوڵەتێک بەڵام لەم هەرێمی جەنگەڵ ستانی حکومڕانی یەدا وێنەی نییە لە دونیا تەنها ئەرک ئەدات بەسەر خەڵکە بەش مەینە تاو هەژارە کەی خۆی دا مافی ئەو خەڵکە بڤە یەکی گەورەیە نابێت باس بکرێت ئەگینا ئەچێتە بازنەی داوە)(نەتەوە) کەئەمەش لە ڕێی کۆیلەو حیسبەکانی سەرانی هەردوو حیزبی بنەماڵەوە بە خائین و خۆفرۆش ناو دەبرێت هەر بۆیە هەتا ئێستا ئەم گرفتە چارە سەر ناکەن لەهەر دوو بنەماڵەی مافیا بەهەزارەها کۆیلەو بندیوار یان هەیە کەئەم پارانە هەمووی بۆ ئەو کۆیلانە
سەرف دەکرێت کە هەتا ئێستا (زانیاری (50) مووچەی ئەو خەڵکە کەمافی خۆیانە کاریان کردووە خوراوە لەلایەن هەردوو حیزبەوە