كەیوان عەلی مەعروف
کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا بە ئاشکرا لە میدیایەکەوە تەحدای پرۆژە (تاریکی )یەکەی مەسرور بارزانی کرد و بە دەنگێکی بەرز وتی ئەمە دزیەکی ئاشکرایە .
تەبعەن زۆرن ئەوانەی کە دەزانن ئەمە دزیە ، بەڵام کەمن ئەوانەی بوێری باسکردنیان هەیە ، سەرەڕایی فشارەکانی ناوەندە حوکمی و حزبییەکان کارمەندە بوێرەکە نەچۆتە ژێر ڕێکفیان بۆیە دەیانەوێت لە ڕێی دادگا بەناو سەربەخۆکانی خۆیانەوە لێپێچینەوەی لێبکەن یاخود لە بێن (ڕادیۆ)یی پێبکەن ، بۆیە لەسەر هەموان واجبە کە پشتگیری لەو کارماندە ئازایە بکەین و تەنهایی نەکەین کە لەسەر ماف و حەقی هەموان هاتۆتە دەنگ .
هەموو هاوڵاتیان لایان ڕونە ئەم پرۆژەیە پارە کۆکردنەوەیە بۆ قاسەکەی برا گەورە و ڕوتانەوەی زیاتری خەڵکە نەک پرۆژەی ڕوناککردنەوەی کوردستان ، سەرەڕای ئەو پارە زۆرە حوکمەت لە هاوڵاتی دەسەنێت بۆ کرێی کارەبا بەشێکی زۆری دەفرۆشت بە پارێزگاکانی عێراق ،لە کاتێکا مانگانە حوکمەتە کارتۆنیەکە سەرەڕایی ئەم هەموو سەرچاوەیی داهاتە توانایی دابینکردنی موچەی فەرمان بەرەکانی نیە بەڵکو زیاتر فشاری خستۆتە سەریان باردۆخیان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ئەبێت لە سایەی پرۆژە دزییەکانیانەوە پارەی زیاتر بۆ خۆیان و کوڕ و نەوەکانیان کۆ دەکەنەوە . کە هەر یەکە لە منداڵی مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بەو تەمەنە کەمەوە خاوەنی زانکۆ و میدیان ، کە سەرچاوەی داراییان هی خەڵکی ماف خوراوی کوردستانە .