به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، زێڕی سپۆت به ڕێژه‌ی 0.8% دابه‌زی و گه‌یشته 4,953.90 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر له دانیشتنه‌كه‌دا نزیكه‌ی 1% دابه‌زیبو، هه‌روه‌ها ئایندهی زێڕی ئه‌مریكی به ڕێژه‌ی 1.5% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 4,972.90 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
سه‌باره‌ت به كانزاکانی دیکە دیكه‌ش، نرخی یه‌ك ئۆنسه زیو به‌ڕێژه‌ی 1.6% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 75.33 دۆلار، پلاتینۆم به‌ڕێژه‌ی 1.3% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 2014.08 دۆلار، پالادیۆمیش به‌ڕێژه‌ی 2.3% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 1685.48 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
له‌به‌رامبه‌ردا پێوه‌ره‌كانی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به سه‌به‌ته‌یه‌ك دراوه‌كان به‌ڕێژه‌ی 0.2% به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه زێڕی به‌های دۆلار بۆ خاوه‌ن دراوه‌كانی دیكه گرانتر بێت.