شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند .
جارێکی تر جەخت لەسەر پڕۆژەکەی ساڵی رابردوویان دەکەنەوە کە با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە بەرەیەک دروستکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی بودجە و داهات بۆ پەرلەمان بە شەفافی، لەسەر دەستگیرکردنیشی وتی، بە ناحەق دەستگیرکراوە بەڵام نەوەی نوێ بەردەوام دەبێت لە رەخنەگرتن و ئێستاش خاوەن پێگە و پەیوەندی زۆر و بەهێزن.
کورسییەکانی نەوەی نوێ کەمینەکردووە و ئێستاش نەوەی نوێ پێگەیەکی بەهێزی هەیە و یەکەم هێزی ئۆپۆزسیۆنە، با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە هاوپەیمانێتییەک دروستبکەن، ئەگەر گۆڕانکاریی لە حوکمڕانیدا روونەدات ئێمە بەشداری لە حکومەتدا ناکەین
چاڤیلاندم فرۆشتووە، پشكەكانیشیم فرۆشتووە، من نە مودیری چاڤیم نە ساحێبی چاڤیم ، ئێستاش ئەڵێم هەر باج نادەم، باجی چیم لەسەرە.
وتیشی لێرە نەبووم و لە زیندان بووم بۆیە توانراوە موئامەرە لە نەوەی نوێ بكرێت، بۆیە ئێمە ئیعتیبار بۆ ئەو كورسیانە دانانێنین
بۆیە منیان دەستگیركرد بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردن نەكەم، چونكە پەیوەندییەكانم دەخستە گەڕ بۆ ئەوەی تەزویر و تەلاعوب نەكرێتت . بەڵام لە هەڵبژاردندا تەلاعوبێكی زۆریان كردووەو هەڵبژاردنەكە جێگای گومانی زۆرە
ئێمەو یەكێتی 40 كورسیمان هەیەو یەكگرتوو كۆمەڵ بێن 50 كورسیمان هەیە وەرن با پێكەوە سەرۆك وەزیرانێك هەڵبژێرین
ئێستا نەوەی نوێ هێزی یەكەمی ئۆپۆزسیۆنەو هةڵبژاردنی داهاتووش دەیبینن. لەماوەی زیندانیكردنیشما (10) سكاڵام لەسەر بوو .