ئاژانسی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، “کۆبونەوەکانی نێوان ئه‌مریكا، توركیا و سوریا ڕێگەیان خۆشکرد بۆ ئەوەی ئەحمەد شه‌رع سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر دو سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت: پێشخستنی تیۆریەکەی بۆ یەکخستنی هەمو خاکی سوریا لەژێر یەک سەرکردایەتیدا بەجۆرێک ببێتە هاوبەشی پەسەندکراوی سوریا بۆ ئیدارەی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هێرشەکەی بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو ناوچەیە خۆسەری سڕییەوە کە دەسەڵاتدارانی کورد دایانمهزراندبو هه‌روه‌ها هیوایان خواستبو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بیپارێزێن، به‌وه‌ش سنوری پشتیوانی واشنتنی بۆ شه‌رع تاقیکردەوە، کە سەردەمانێک سەرکردایەتی لقێکی ناوخۆیی قاعیدەی دەکرد كه له لیستی تیرۆری ئه‌مریكادا بو.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، شه‌رع كه ساڵانێك یاخیبو له ئه‌مریكا، دواتر بوه سه‌رۆك كۆماری كاتی سوریا، ئێستا به‌پێی وته‌ی تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا، واشنتن دەتوانێت وه‌ك هاوبەشێك له دەوڵەتی سوریادا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده نه‌ماوه كه وه‌ك هێزێكی كاتی بۆ شه‌ڕی دژی داعش كاری له‌گه‌ڵدا كردوه.
ڕۆژی 4ی 1ی 2026، کۆبونەوەی دیمەشق لە نێوان کاربەدەستانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات سەبارەت بە یەکگرتنەوە، لەناکاو لەلایەن وەزیرێکی سوریاوە تێكدرا، ئه‌وه‌ش بە وتەی سێ بەرپرسی کورد.
ڕۆژی دواتر شاندێکی سوریا بۆ دانوستانەکان بە ناوبژیوانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە پەیمانێکی ئەمنی گەشتیان کرد بۆ پاریس، بەرپرسانی سوریا ئیسرائیلیان تۆمەتبار کردوە بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و داوایان لە بەرپرسانی ئیسرائیل کردوە واز لە هاندانی کوردەکان بهێنن بۆ دواخستنی یەکگرتنەوە، ئه‌و زانیاریه‌ش له‌زاری دو سەرچاوەی سوری کە لە کۆبونەوەکەدا به‌شداربون پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
سەرچاوەیەکی دیکەی سوری لەو بارەیەوە ڕایگەیاندوە، کە لەوێ بون، بەرپرسانی سوریا پێشنیاری ئۆپەراسیۆنێکی سنورداریان کردوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بەشێک لە خاکی ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هیچ ناڕەزایەتییەکیان پێنەگەیشتوە.
وەزارەتەکانی زانیاری و دەرەوەی سوریا دەستبەجێ وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆیتەرزیان سەبارەت بە کۆبونەوەکەی پاریس نەدایەوە.