ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیارماندا وێنه‌ی ئه‌و دو منداڵه‌ی كه هێمای ئاستێكی به‌رزی نیشتیمانپه‌روه‌ریی و خۆشه‌ویستی كوردستانن، بخه‌ینه سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كانی خوێندن و بۆ ساڵی خوێندنی داهاتو چاپبكرێن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، منداڵێكی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت له هه‌ولێر، وێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر به‌رگی كتێبی كوردی پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی، منداڵێكی ته‌مه‌ن دو ساڵ و سێ مانگ له سلێمانی، وێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی ده‌خرێته‌سه‌ر به‌رگی كتێبی كوردی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی.