سەروەکی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لە هەر شوێنێك هەڕەشە هەبێت كاردەكەین بۆ لەناوبردنی لە شوێنی خۆیدا بەبێ ئەوەی داوای مۆڵەت لە كەس بكەین .
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە میانی وتەیەكدا لە خوانی بەربانگ، رایگەیاند: تورکیا هەموو هەنگاوێکی پێویست لە دەرەوەی سنوورەکانی دەگرێتەبەر لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، لەهەر شوێنێكيش هەڕەشە هەبێت كاردەكەن بۆ لەناوبردنی لە شوێنی خۆیدا، بەبێ ئەوەی داوای مۆڵەت لە كەس بكەن.
ئەردۆغان وتیشی: تورکیا ئێستا توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆی هەیە، لەوانە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، موشەک، بۆمب، کەشتی، هەلیکۆپتەر، تانک.