هه‌ریه‌ك له (پارتی ئازادیی كوردستان، پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كگرتنیان راگه‌یاند “بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یان ساڵه به شێوه‌ی ڕێكخراو و به‌رده‌وام دژی سه‌ره‌ڕۆیی و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی ناوه‌ندگه‌را له‌پێناو مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كانی خۆیدا خه‌بات ده‌كات، كوردستان دوای شۆڕشی ساڵی 1357 و هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی‌یش هه‌ر سه‌نگه‌ر و ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی خه‌بات و خۆڕاگری دژی ئه‌و ڕێژیمه سه‌ركوتگه‌ره بوه، كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا تێچویه‌كی زۆری بۆ خه‌بات و خۆڕاگرییی خۆی داوه،، شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پاوه”.
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه کە ئێمه ئه‌م حیزبه سیاسییانه‌ی هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێرانمان واژۆ كردوه، به پشتبه‌ستن به مێژوی خه‌بات و تێكۆشانمان و به سه‌رنجدان به پێویستییه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه و خۆدیتنه‌وه له دۆخی سیاسیی ئیستای ئێران‌دا كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ شه‌رعییه‌تێكی سیاسیی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام مخابن به‌هۆی په‌رته‌وازه‌یی هێزه سیاسییه دژبه‌ره‌كانی ڕاوه‌ستاو بوه، له كوردستان وزه و ڕیزه‌كانی خه‌باتگێڕیی خۆمان یه‌كخستوه و هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسیمان ڕاگه‌یاندوه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ئه‌م هاوپه‌یمانییه كه پاش قۆناغی گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا و كاری مه‌یدانی له “ناوه‌ندی دیالۆگ بۆ هاوكاریدا پێكهاتوه، یه‌كڕیزی و هاوخه‌باتیی پتر بۆ په‌ره‌دانی زیاتر به بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد له ئێران و پیدانی قورسایی و ده‌وری زیاتری كوردستان و بزوتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی له خه‌بات دژی كۆماری ئیسلامی، ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و چۆنیه‌تیی داڕشتنه‌وه‌ی ئێرانی داهاتویه.
بلە درێژەی ڕاگەیاندنەکەیان داباس لەوە دەکەن ”ئامانجه سه‌ره‌كی و هاوبه‌شه‌كانمان له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا خه‌بات بۆ ڕوخاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌دیهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی كورد و بنیاتنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی و دێموكراتیك له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئێمه به پشتیوانی له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رانسه‌ریی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دژی كۆماری ئیسلامی له‌و قۆناغه‌دا پێ له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌باتی سیاسیی و مه‌یدانیی نێوان حیزبه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران داده‌گرین”.