فەرهاد عەزیز محمد
ئەو یاساو بنەمایانەی کە دیاری دەکەن چی باشە و چی خراپە لە هەڵسوکەوت و کردارەکانی مرۆڤ.
بە زمانێکی سادەتر بنووسم ئەبێ بڵێم
ئەخلاق بریتییە لە
ڕاستگۆیی،
ڕێزلێگرتن،
یارمەتی دان،
دادپەروەری.
ئەخلاقیش فێرمان دەکات چۆن باش بین و مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا بکەین.
ئەو کەسانەی ڕاستگۆن لە کردارو بەڵێنی سیاسی خۆیاندا پێیان ئەوترێ ئەخلاقی باش و خاوەن بەڵێن
ئەو کەسانەی ئەتوانن یارمەتی کەسانێک بدەن کە پێویستیان بە یارمەتیە بەمە ئەوترێ کەسێک کە ئەخلاقی باڵایەو بەهاکانی مرۆڤایەتی تێدایە ،
کەواتە با بچینە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە
لە نیشتمانی ئێمەدا کە کوردستانە،
كەمنین ئەو بەرپرس و كار بەدەستانەی بۆ حەزو ئارەزوەکانیان پارەی خەیاڵیان سەرفكردوە.
لێرەش دەمێكە ئەخلاق لەكاری سیاسیی بووەتەوە چونکە شوقە و باخ و مەزرعە و ژوری تایبەتی بەشێك لە بەرپرس و شتەكانی تر دورگەیەكی پڕ لە لەزەت و نیعمەت و ئارەزوویان بۆ خۆیان داناوە و
پۆست و پارە کارێکی پێ کردوون چیان بوێت ئەیکەن و دەست ناپارێزن و بەردهوامیشن !
یاخوود زۆرجار هەندێ عاشقی پۆست و سەرمایە هەندێ کەس ئەبەنە پێشەوە نەک شیاووی ئەو جێگەیە نین بەڵکوو شیاووی ئەوەن لە چواردەوری دوو دیواردا بن
بۆچی ئێمە سەیرێکی نیشتمانەکەی خۆمان نەکەین و بزانین چی ئەگوزەرێ لەپێش چاووی هەموومان ؟
بۆچی سەرمان بسوڕمێت خۆ لەم كوردستانەش شتی وا ڕوو ئەدەن و شتی وا ئەبیستین بۆ تاک بە تاکمان هێندە شۆکە تا ماوەیەک هەمیشە لە هزرماندایەو بیری لێ ئەکەینەوە،،
كەمنین ئەو بەرپرسانەی كە شوقە و باخ و ئۆتۆمبێلیان بۆ لەزەت و هەوەسی خۆیان لە پارە و داهاتی گشتی كڕیوە بۆ عەشق و كەپڵ و ژێر دەستەکانیان
ئەوەی لە نیشتمانی ئێمەدا ڕوو ئەدات بەمانا گشتییەكەی لادان بووە لەهەموو عورف وبەها ومرۆڤ دۆستییەك،
بەڵام هەر کاتێک كەشفكرا ئیدی ئەزانین ئەمانەش چ جۆرە شێرپەنجەیەک بوون بۆ گیانی میللەتی ئێمە!
لای جووت حیزب لە بری دوورگە،
پڕە لە ماڵ و ڤێلا و شوقە و مەزرەعەكان ژورە تایبەتەكان و كرینی دیاری و تەنانەت پێدانی زەوی و پۆست وپلە ،بۆ لەزەتێك و خۆ خاڵی کردنەوەی حەزێکی خۆیان چەند لەسەر داهاتی وڵاتی ئێمە كەوتوە؟
كەی كەشف دەبێت؟
ئەگەر دونیا ئێستا بەرەو ڕیتمی ئەوە بڕوات بازاڕ سەروەر بێت و نەمانی
بەها كار لە گۆڕینی نەخشەكانی ژیان بكات.
ئەخلاق و پێگە گرنگ نەبێت،
ئەوا لەكوردستان زۆر زۆر لەبەرپرس و چەكل و دارودەستە ئەخلاقیان نەك دورخستووتەوە بەڵكو ناشتوویانە
بۆیە لەگەڵ ئەمانەدا ئاسانە رۆژانە دەیان كارەسات ولەزەتخانەی تر لەكوردستان كاری خۆیان بكەن و بەردەوامیش بن !
لەزتخانەی هەندێك بەرپرس و كاربەدەستەكانی ئێرە ئەوەندە پڕە لە چیرۆك سەری ڕەش بەچەند چركەیەك سپی دەكات.
ڕووخسارێکی جوانیش بە بیستنی جوانیەکەی لەدەست ئەداو ناناسرێتەوە
بەڵێ ئا ئەمەیە ئەخلاقی ئەوانەی چەند دەیەیەکە حاکمی ئەو نیشتمانەن