ئەندام کەیفی
لە دوای بانگەشەی نەوتی سەربەخۆ و درککردن بەوەی کە لەبواری نەوتدا زۆرترین داهات دەست دەکەوێت و کۆنتاکت دروستکردنی بەرپرسانی هەرێم ڵەگەل بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی کە دەستێکی باڵایان هەیە لە گەندەڵی و چۆنیەتی فێڵی ئابوری و شاردنەوەی پارە بە نایاسایی ، بۆیە ئاراستەی کارکردنیان بەرەو دەستگردن بەسەر نەوتدا زیادی کردووە، بەشەبودجەی هەرێمیان بە بڕیندا کە لە چوارچێوەی ٪١٧ پشکی هەرێم مانگانە دەهاتە هەرێم و ساڵانە ڵەگەل یاسای بودجەی عێراق دیاری کرا،کە مانگانە بە تێکرا (یەک تریلۆن و ٢٠٠ملیار دینار)بۆ هەرێم دەنێردرا و ساڵانە دەیکردە زیاتر لە ١٤ترلیۆن و ٤٠٠ملیار دینار.
بەڵام بەرپرسانی هەرێم لە پێناو بەهێزکردنی پایەی ئابوری و سیاسی خۆیان دەستیان لە بودجەی عێراق هەڵگرت و دەستیان کرد بەناردنە دەرەوەی نەوت کە رۆژانە بە تێکرا نزیکەی (٦٠٠٠٠٠) بەرمیل نەوتیان رەوانە کردووە لە ماوە ی چوار سالی رابردوو (۲۰۱٤ -۲۰۱٧) کە دە کاتە ٤٨ مانگ و ( هە زار و ٤٦٠ روژ )هە رێمی کوردستان ( ٨٧٦ مليون ) بەرمیل نەوت، ئەگەر بە تێکرا ( ٤٥ دۆلار ) ئەژمار بكرێت ،کە هە نکێدجار نرخی نەوتی هە رێم بە(۳۰ دۆلار) فرۆشراوە، و هە ندێکجاریش بە ٥٥دۆلار فرۆشراوە، واتا ( ٣٩ ملیار و ٤٢٠ مليون دولار ) لە ماوە ی نە و چوارسالەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بایی ( ٢٤ ملياردولار )موچەی داوە بە موچەخۆران، واتا لە و
نێوەندەدا ( ١٥ مليار دۆلار ديارنيە)
لێرەوە دەبێت ئاماژە بە وە بکرێت کە بە رپرسانی هە رێم سەربەخۆیی نەوتیان لە پێناو بەرژەوەندی هاڵاتیان نەکردووە بەڵکو لە پێناو بەهێزکردنی پێگەی خۆیان و حوکمی بنەماڵەیی خۆیان کردووە،کە لە هەرێمی کوردستاندا ئەوەی دەستی بە سەر نەوتدا گرتووە بنەمالەی بارزانی و بنەمالەی
تاڵەبانیە.