ئایە دەزانیت مێشکی زۆرێک لە باڵندەکان کێشی نزیکەی ٢ بۆ ٣ گرامە، بەڵام هەمیشە بەدوای ئەوەوەیە كە دایم ئازاد بێت و بەئازادی بفڕێت.
زۆرێک لە مرۆڤەکان مێشکیان ١.٣ بۆ ١.٤ کیلۆگرامە ، بەڵام بەدوای ئەوەوەیە کۆیلایەتی بکات بۆ دوژمنی وڵات و نیشتیمانی خۆی، یان کۆیلایەتی بۆ حیزب و ئەو لایەنەی کەبەرژەوەندییەکی کاتی هەیە لەگەڵیان.
کۆیلایەتی ياخود (slavery) ئەو ڕەوشەیە کە مرۆڤ تیایدا خاوەنی مرۆڤێکی ترە، لەو کەسانە پێکهاتوون کە بێ بەش بوون لەسەرجەم مافە مرۆڤایەتییەکان، کۆیلەکان بە کاڵا دادەنران و هیچ مافێکی سەرەتاییان نەبوو لە بازاڕی کۆیلەکاندا وەک شمەک دەکڕان و دەفرۆشران و بازرگانیان پێوە دەکرا، لە ڕووی یاساییەوە بە موڵک و ماڵ دادەنران.
کۆیلایەتی لە هەموو كيشوەرەکاندا بوونی هەبووە، بە درێژایی مێژوویەکی درێژ تۆمارکراوە، کۆیلایەتی جاران زۆر جیاوازبوو بەزۆر دەکران بەکۆیلە بەڵام هەر هەوڵی دەدا لەوکۆیلایەتییە ڕزگاری ببێت، بەڵام لەدونیای ئەمڕۆدا خەڵکی خۆیان بەئازادانە لەدایک دەبن و دەبنە کۆیلەی دەسەڵاتو پارە یان بەرپرسە گەندەڵەکان ئەوەی کەجێگەی داخە شانازیشی پێوەدەکەن کەبوونە بەکۆیلە، هەندێک کەسیش هەیە ئەگەر ئازادی وەکو باران ببارێت چەتری بۆ هەڵدەدەن دەیانەوێت هەر کۆیلەبن…
سۆران عەلی – چالاکوان