هاوکار والی
دۆناڵد ترامپ ئەو بازرگانەی دوێنێ کوردی بە “ترسنۆک” و “کرێگرتە” ناو دەبرد، ئەمڕۆ دەیەوێت کورد بکاتە سوتەمەنی جەنگی ئێران و مەرامە سەربازێکەی لەناوخۆی ئێران دا لەڕێگەی هێزە خەباتگێرە کوردێکانەوە بپێکێت ، بەڵام خۆشبەختانە چ ژمارەیەک سیاسەتمەداری ئەمەریکی و چ هێزە کوردێکان ئەوەیان بە گوێی ترامپ دا کە کورد شەڕی بە وەکالەت بۆ ئەمەریکا ناکاتەوە ، چونکە لە زۆربەی جارەکان دا و لە کاتە پێویستەکاندا ئەمەریکا کوردی جێهێشتوەو پشتی لێکردووە .
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ترامپ پەیوەندی تەلەفونی لەگەل سەرۆکی هەردوو حیزبی سیاسی و چەکداری ( یەکیتی وپارتی ) ئەنجام داوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک خاڵی بەکارهێنانی هێرشی زەمینی بەکاربهێنن لەلایەن ئەمەریکاوە و هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانە پڕ چەکیان بکات بۆ لێدان لە کۆماری ئیسلامی ئێران .
ئەم سیاستە کە ترامپ بەکاری دێنێت بەرامبەر بەکورد بۆ مەرامی سیاسی خۆی دژ بە ئێران دۆخێکی زۆر ئاڵۆز دروست دەکات لە کوردستان دا ، چونکە سوپای پاسدارانی ئێران هەردەم لە بیانودەگەڕێن بۆ تێکدانی ئارامی کوردستان . لەیەکەمین کاردانەوەیان دا بینیمان لەڕێگەی درۆنەوە شارەکانی هەرێمیان کردە ئامانج و حەشدی شەعبیان خستۆتە ئامادەباشیەوە بۆ لێدان لە هەرێم ئەگەربێت و ببێتە مەترسی بۆ ئێران .
یەکێتی و پارتیش تەنها بۆ مانەوەی خۆیان و درێژەدان بە حوکمی سەپێنراویان ئامادەن گیانی هاوڵاتیانی هەرێم بکەن بەقوربانی و کوردستان تێکەڵ بەو شەڕە بکەن کە لە ئێستادا لە دۆخێکی زۆر ناڕوندایەو سەرجەم دوڵەتانی ناوچەکە بێدەنگیان هەڵبژاردوە لە بڕیاردان .