ڕاژان ئەحمەد
بەپێی قسەی ووتەبێژی پارێزگای بەغداد بێت لە ساڵی ۲٠۲٥ دا زیاتر لە ۱۹٠٠٠ هەزار سەگی بێلانەیان ک*وو*ش*ت*ووە .ووڵاتێک کە چەتە و م*یل*یش*یاو و ما*ف*یا حوکمی کرد هەر چاوەڕێی ئەم جۆرە تاوانانەی لێدەکرێت.
حکومەتی عێراقی وەکو ووڵاتێکی دیموکراسی خۆی بە دونیا دەناسێنێت بەڵام لە ڕاستیدا بەهۆی بوونی دەسەڵاتێکی خێڵگەری و عەشایەر و میلیشیایی ڕۆژانە چەندین تاوانی قێزەون دەبینین و دەبیستین لەناوبردنی ئەو سەگە بێ زمانانەش یەکێکە لەو تاوانە قێزەونەی کە دەسەڵاتی عێراقی ئەنجامیداوە.
ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە عێراق نەک بۆ هاوڵاتیانی بەڵکو بۆ ئاژەڵەکانیش شوێنێکی سەڵامەت نیە، ئەم تاوانە قێزەونانە لەلایەن دەسەڵاتی کوردیشەوە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەنجامدراوە و بەخشیشی ئەو کەسانە کراوە کە هەڵساوە بە گرتن و لەناو بردنی سەگە بێلانەکانی شار !
عێراق و هەرێمی کوردستان دوو شوێنن کە باکیان بە ژیانی مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان نیە بە پێچەوانەی تەواوی ووڵاتانی دونیا.