02.03.2026

ناساندن

بەربەست میدیا ، میدیایەکی دیجیتالیە لەلایەن چەند ڕۆژنامەوانێکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت، کارەکانی بەشێوەی پرۆفشنال و بە لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی مرۆڤایەتی کاری ڕاگەیاندن دەکات. بەربەست دەیەوێت ببێت بە بەربەستێک لەبەردەم چەواشەکارییەکانی میدیای سێبەر، میدیای بە پارە بارگاویکراو. بابەتەکانی بەربەست بەشی بیر و ڕا پێکدێت لە ڕا و سەرنجی خوێنەرانی ئەم میدیا دیجیتالیە. بەشەکانی تر لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردنی ئەم دیجیتال میدیایە

بەربەست میدیا دەبێتە سەکۆیەک بۆ بیر و ڕا جیاوازەکان، کار دەکات بۆ گەیاندنی زانیاریەکان ، پشتڕاستکردنەوەی زانیاریەکان، نیشاندان و دەستنیشانکردنی ئالەنگاری و بەربەستەکانی بەردەم پڕۆسەی دیموکراسی، حوکمڕانی باش، کۆمەڵگایەکی تەندروست لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

کێ پاڵپشتی بەربەست دەکات؟

بەربەست میدیا پڕۆژەیەکی خۆبەڕێوەبەرییە، پشت بە توانای ماددی و مەعنەویی دەستەی دامەزراندن دەبەستێت، هاوکاری لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و ناحکومی وەرناگرێت.

چۆن بابەت بنێرم بۆ بەربەست؟
بابەتەکان لەڕێگەی ئیمەیڵی دیجیتال میدیاوە وەردەگیرێت، لە دوای پێداچوونەوەی بابەتەکان و ناوەڕۆکی بابەتەکان کە لەگەڵ داب و نەریتی کۆمەڵگادا بگونجێت بابەتەکان بڵاو دەکرێنەوە.

مەرجەکانی بڵاوکردنەوەی بابەت چین؟
١. بیر و بۆچوون بێت

٢. بە زمانی کوردیی بنوسرێت

٣. وێنە و ناوی نوسەری لەگەڵ بێت

٤. بابەتی ڕۆژ بێت و پەیوەندی بە بارۆدۆخی ئێستاوە هەبێت

٥. لە هیچ دام و دەزگایەکی تر بابەتەکە بڵاو نەکرابێتەوە

بابەتەکە بنێردرێت بۆ

info@barbast.com