گویدۆ كرۆسێتۆ له میانی پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئیتاڵیا له جه‌مسه‌ری باكور رایگه‌یاند، “وه‌زاره‌تی به‌رگری به لقه‌كانی ده‌ریایی و ئاسمانی و وشكانییه‌وه هه‌میشه گرنگیدان به ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكوری باكور نیشانداوه”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه کە مه‌شقه‌كانی ئه‌م دواییه یه‌كه‌مجار نه‌بون، هه‌روه‌ها ته‌نها ناردنی 15 سه‌رباز نه‌بون بۆ گرین‌لاند، من پرسیار ده‌كه‌م، مه‌به‌ست له‌م كاره چییه؟ ئایا گه‌شتێكه؟ 15 ئیتاڵی، 15 فڕه‌نسی، 15 ئه‌ڵمانی: بۆ من ئه‌مه وه‌ك سه‌ره‌تای گاڵته‌جاڕییه‌ك وایه .
وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا ده‌شڵێت، من داوای یه‌كگرتن ده‌كه‌م نه‌ك دابه‌شبون، پێموایه پاراستنی یه‌كڕیزی جیهانی ڕۆژئاوا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه، هه‌میشه له ڕوانگه‌ی ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بیربكه‌ینه‌وه.
سوید، هۆڵندا، نه‌رویج، فڕه‌نسا، بریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فینلاند پێشتر پلانی ناردنی هێزیان بۆ گرین‌لاند ڕاگه‌یاندبو، چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو، هێزه چه‌كداره‌كانی دانیمارك ڕایگه‌یاند، به هاوكاری نزیك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ناتۆ ئاماده‌یی سه‌ربازی خۆیان له گرین‌لاند به‌هێزتر ده‌كه‌ن و چالاكییه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان له‌و دورگه‌یه چڕتر ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارك و گرین‌لاند هۆشدارییان به واشنتن داوه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دورگه‌یه و ڕایانگه‌یاندوه كه پێشبینیده‌كه‌ن ڕێز له یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یان بگیرێت.