بە پێی راپۆرتێكی سەنتەری میترۆ لە ماوەی ساڵی 2025دا (315) پێشێلكاری بەرامبەر بە (252) رۆژنامەنووسكراوە.
لە ساڵی 2025 لە هەرێمی كوردستان، 315 پێشێلكاری بەرامبەر 252 رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە .
ڕۆژنامەنووس، چالاكوانان لە هەڕەشە و تۆقاندن و دەستگیركردن نەپارێزراون، و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان خۆپیشاندەران ناكرێ.
خۆپیشاندان لە 50 كەس بترازێ، وەك مەترسییەك بۆ سەر ئەمنی قەومی تەماشا دەكرێت
كەناڵ دادەخەن، ستۆدیۆی داگیردەكەن و نایدەنەوە، كەرەستەكانیان دەشكێنن.
هەڵدەكوتنە سەركەناڵ، بەهەرەشە بەرنامە رادەگرن، دەڵێن ئەمری وەزیرە
گردبونەوە، ۆرك شۆپ، تەنانەت كۆنگرەی رۆژنامەنوسی دەبێت مۆڵەتی بۆ وەربگری، تەنانەت دەقی شانۆیی و سینمایی دەبێت ئاسایش بیبینێت .
پێشێلکاریە تۆمارکراوەکان :
تیرۆركردن بە درۆن : 1
تەقەكردن لە رۆژنامەنوس: 1
رێگری و جیاكاری: 120
لێدان و هێرش و هەڕەشە سوكایەتی: 74
شكاندن و زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەگەری: 53
هەڵكوتاننە سەر ئۆفیس، داخاستنی كەناڵ: 3
دەستبەسەر كردنی رۆژنامەنووس: 52
پڕكردنەوەی فۆرمی زانیاری و بەڵێنامەی نایاسایی:4
هێرشی ئەلیكترۆنی :7
ئەمە ئاوێنەكەیە، با خاوەن بڕیاری ئەم وڵاتە خۆیانی تێدا ببینن، ئامادەین بیسەلمێنین.
ئەمە دیمەنی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەرییە، كە لەهەموو گۆشەیەكییەوە، توندوتیژی لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ دان و ناهەقی، بەمەش دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتەمان خۆیان نەك ئێمە، پەیامێك بۆ رای گشتی ناوخۆو دەرەوە دەنێرن، هاوڵاتیان مافیان پارێزراو نییەو ، یاساكانیشمان رێزلێگیراو نین.