دوای کۆتایهێنان بە دانوستانی نێوان أحمد شەرع و مەزڵوم عەبدی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ، هاوڵاتیانی چوار پارچەی کوردستان دەستیانکرد بە گردبوونەوەی جەماوەری بۆ بە دەنگەوە هاتنی پەیامی مەزڵوم عەبدی سەروەکی هێزەکانی سوریایی دیموکرات کە داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانکردبوو بۆ هەڵگرتنی چەک لە شارە کوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت ، بەدەنگەوە هاتنی تەواوی پارچەکانی کوردستان بۆ پاڵپشتی کردنیان .
ئەمرۆ لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی و بریتانیا کوردانی چوار پارچەی کوردستان بەیەک دەنگی گرتبوونەوەی جەماوەری گەورەیان ڕێکخست بۆ پیشاندانی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە حکومەتی سوریا دەستی پێکردوە دژی کوردانی ڕۆژئاوا .
کوردانی بریتانیا بەشێوەیەکی زۆر مەدەنیانە داوایان لە حکومەت و پەرلەمانی بریتانیا کرد بەدەم بانگەوازی هێزەکانی سوریایی دیموکراتەوە (هەسەدە) بچێت و پارێزگاری لە مافەکانی کوردبکات لە سوریا ، ڕێگە لەو کۆمەڵکوژیانە بگرن کە حکومەتی سوریا دەستی پێکردووە و بەردەوامە لەسەری .
دروشمی کوردزمانان لە گردبوونەوەکاندا :
یەکە یەکە یەک گەلی کورد یەکە .
باکور باشور ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا یەک خەبات .
بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا …..