ڕەوەند حسێن
بە بۆچونی من ئەم رێکەوتنە تاڕادەیەک لەبەرژەوەندی کورد.
هەرچەند لە ئاست خواست و داخوازی کوردنیە، بەلام خراپە تا هەلبژاردنی داهاتوو ویلایەتە یگرتووەکانی ئەمریکا لە 2028 ئەنجام دەدرێت.
لەبەر دوو هۆکار؟
یەکەم : دۆنالد ترامپ کەسێکی بازرگانە نەک سیاسی.
دووەم : لە ئێستادا هەموو سەرنجی ئەمریکا لەسەر دورگەی (گریلاندە) و شەری( ئۆکرانیا ) و خۆپیشاندانی (کۆماری ئیسلامی ئێرانە).
کەمتر فۆکسی لەسەر سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەراستە بەگشتی…
کورد لە سووریا لە کۆچبەریبوونەوە بووتە کاراکتەرێکی سەرەکی لە سوریا، راستە رێکەوتن و مەرسوومەکان لە ئاستی خواست و خەون و خوێنی کورد نییە، بەڵام لە شەڕ و دەستکەوتی سفڕ باشترە.
کورد لە سووریا، جوگرافیاکەو پێکهاتەی زۆر جیاوازە لە پارچەکانی دیکە، بۆیە بە گەشبینیەوە سەیری دۆخەکە بکەن.
بۆیە کورد هەنگاو بە هەنگاو دەبێ بچێتە پێش،
بە سوود وەرگرتن لە هەڵەکان و پێداچووبەوە بەخۆی.
بەلەم لە هەموویان گرینگتر.
ئەوەی نابێت نابێت جارێکتر پشت بە هۆزە عەشایرییانەی ئەو ناچانە ببەستێت.
دەمەوێت ئەوەش بلێم.
مەرسومی سەرۆکایەتی سوریا، بۆ دانان بەمافی کورد؟
وەک: دانان زمانی کوردی و دانان بە خوێندنی کوردی، دانان بە جەژنی نەورۆز خۆ لە خۆیدا دەسکەوتیێکی باشە.