فيریال كلارك، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە پارتی كرێكاران دەڵێت، ئەمڕۆ لە دانیشتنی پرسیاركردن لە سەرۆک وەزیران ، نیگەرانی قووڵم سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژی و قەیرانی مرۆیی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا “رۆژئاوا” وروژاند، باسم لەو هەستە قووڵەی وازهێنان کرد کە کوردەكان هەستی پێدەکەن، کە بەشێوەیەكی ئازایانە دژی داعش شەڕیان کرد.
كلارك ئاماژە بەوەشدەكات: فشارم لە حکومەت لەسەر پێویستی رێزگرتن لەو ماف و پارێزگاریانەی کە بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بەڵێن بە کەمینەکان دراوە.
كلارك لە سەكۆی “ئێكس” جەختیشی كردووە لەوەی، لەگەڵ توندبوونەوەی ململانێکان، بەردەوام دەبم لە قسەکردن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی پێکهاتە کوردە لاوازەکان و کەمینەکانی دیکە لە هەر شوێنێک هەرەشەیان لێ بکرێت.