توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ شیکاری سیستەمی کارپێکراوی IIASA و زانکۆی ڤیێنا بۆ 204 وڵات ئەنجامدراوە، پێشبینی دەکات لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2050 تێچووی جیهانیی ئەم نەخۆشییە بەبێ چاودێریی نافەرمی بگاتە 10 تریلیۆن دۆلار، کە یەکسانە بە 0.2%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان.
بەڵام کاتێک تێچووی چاودێریی خێزانیی و کشانەوەی چاودێرانی نەخۆش لە بازاڕی کار هەژمار دەکرێت، ئەم ژمارەیە بۆ 152 تریلیۆن دۆلار بەرز دەبێتەوە.
ئەمریکا، چین و هیندستان زۆرترین تێچووی داراییان لەسەرە، بەڵام کۆماری چیک بە ڕێژەی 0.5%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی، گەورەترین بارگرانیی ئابووریی نیشتمانی لەسەر شانە.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە شەکرە مەترسیی مردن بە کۆرۆنای زیاتر کردووە و بارگرانیی ئابوورییەکەی لە وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئەڵمانیا و چین دوای پەتاکە بەرزبۆتەوە. تێچووی شەکرە تەنانەت لە شێرپەنجە و ئەلزەهایمەریش زیاترە.
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە، پسپۆڕان جەخت لەسەر گرنگیی شێوازی ژیانی تەندرووست، وەرزش، خۆراکی هاوسەنگ و ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە مادی و تەندروستییەکانی ئەم نەخۆشییە.