لیژنەی فەتوای هەرێم هەرێمی كوردستان ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، به گشتی موچه‌ی شه‌هیدانه و موچه‌ی خانه‌نشینی دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر له فیقهی هاوچه‌رخدا به میرات هه‌ژمار ناكرێن، وه‌ك ئه‌و ماڵ و سامانانه نییه كه مردو پێش مردنی هه‌یه‌تی و پاشان دوای مردنی له دوای خۆی به‌جێیان ده‌هێڵێت. بۆیه به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی ڕاسته‌وخۆ دابه‌ش ناكرێن له نێوان میراتگره‌كاندا، به‌ڵكو دەگەڕێتەوە بۆ ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ی ئه‌و موچه‌یه‌ی بڕیوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ركاتێك ئه‌و لایه‌نه موچه‌كه‌ی به ناوی یه‌كێكه‌وه تۆماركرد ئه‌وه ئه‌و موچه‌یه هی ئه‌و كه‌سه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له نێوان هه‌ندێك له خزم و میراتگره‌كانی مردوه‌كه دابه‌شیكرد ئه‌وا دیسان هی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌و له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته میراتگره‌كان پابه‌ندبن به‌شێوه‌ی دابهشكردنهكهیەوه، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی دابه‌شیشی نه‌كردبێت، وه‌ك بۆ نمونه كوڕ و كچی وه‌ك یه‌ك هه‌ژمار كردبێت، چونكه ئه‌وه (مینحه)و به‌خشینێكی حكومییه نه‌ك (میرات).
لیژنەی فەتوا لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بە چەند خاڵێك دەكات و دەڵێت:
1. ئه‌و موچانه‌ی له‌سه‌ر ناوی مردوه‌كه ده‌درین دوای مردنی تاوه‌كو مامه‌ڵه‌ی وه‌فات و دیاریكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو ده‌بێت به میرات هه‌ژمار ده‌كرێت و پێویسته وه‌ك میرات دابه‌شبكرێن.
2. ئه‌و موچانه‌ی كه حكومه‌ت نه‌یداوه به فه‌رمانبه‌ران، یان له‌ساڵانی ڕابردودا بهلێبڕاوی پێی داون (كه واجبه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه) ئه‌گه‌ر دوای مردن گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌وه وه‌ك میراتی شه‌رعی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كریت.
3. ئه‌و (شه‌ش) موچه‌یه‌ی به سه‌ر یه‌كه‌وه حكومه‌ت ده‌یدات به خانه‌نشین له‌بری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی كه مافی خۆی بوه وه‌رییان بگرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه دوای ئه‌وه‌ی خانهنشینبو بڕیاری بۆ دراو پاش مردنی بۆی سه‌رفكرا ئه‌وه‌ش به میرات هه‌ژمار ده‌كرێت.