ڕێژین عبدوڵا
حکومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم کە مەسرور بارزانی سەروەکایەتی دەکات لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە کە ناوی لێناوە ڕوناکی دەیەوێت بازرگانی بەگیرفانی هاوڵاتیانی هەرێمەوە بکات لەم کاتە پڕ لە قەیرانەی کوردستان دا بێ موچەیی بێ کاری بەرۆکی میلەتی گرتوە بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە گرفی گرانی کارەبایشی هاتەسەر و کرێی کیلۆواتەکانی کارەبا لە موچەی موچە خۆران زیاترە کە دەچێتەوە بۆ بانکەکانی مەسرور بارزانی هەر ئەوەیشی لێ چاوەڕێ دەکرێت بەسەر گیرفانی هاوڵاتیانەوە بازرگانی بکات ، چونکە پێشتریش چەندین گرفتی کەی بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە تەنها لە پێناوی ئەوەدا کە بتوانێت قەبارەی کارەبازرگانیەکانی زیاتربکات .
ساڵی ٢٠٢٤ کە سەرەتای پڕۆژەی ڕوناکی بوو ، هاوڵاتیان دەیانگوت بە نیازی بڕینی کارەبای ماڵانن لە کاتی دواکەوتنی پارەی مانگانەی کارەبادا ، وڵامی هاوڵاتیانیان دایەوە کە ئەو دەنگۆیانە ڕاست نییەو ئەوان کارەبا نابڕن ، کەچی ئێستە سەدان و بگرە هەزاران هاوڵاتی هەولێرو دهۆک کارەبایان لەسەر کوژێنراوەتەوە بەهۆی دواکەوتنی نەدانی پارەوە لەم دۆخە پڕ لەقەیراناویەدا ، موچە دوو بۆ سێ مانگ جارێک دابەش دەکرێت ، بێ کاری بەربڵاوە ، دۆخی نەخوازراوی سەربازی و سیاسی ڕووی لە ناوچەکە کردوە .
گرانکردنی نرخی کیلۆواتی کارەبا لە (١٨ دینارەوە بۆ ٧٢ دینارو ١٠٨ دینارو زیاتریش) لە سەعاتێکدا کێشە گەورەکەی ئەم پڕۆژەیە ، ئەم گرانیە زۆر ناسروشتیەو بە بەراوردی زۆریەک لە وڵاتانی پێش کەوتوو کاریگەریەکی قوڵی ئابوری جێ دێڵێت لە سەر ژیانی تاک و خێزان و دژی بەرژەوەندی گشتیە .
بەداخەوە هیچ یاسایەک نییە پاڵپشتی و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بپارێزێت و ڕێگە نەدات ستەم لە هاووڵاتی (بەتایبەت هاووڵاتی هەژار) بکرێت لەو کارەبایەیی کە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەم دێت!
هاوڵاتیانیش موچەکەیان بە ٣مانگ وەردەگرن کە لە ٣٠٠ هەزار دینارەوە دەست پێ دەکات ، بەڵام پارەی کارەباکەی بۆ مانگێک ٦٠٠ هەزاردینارە زیاترە .