سەنتەری میترۆ داوای دەستبەجێ ئازادكردنی هەردوو چالاكوان، سەباح ئەتروشی و رێبەر ئیمینكی دەكات و رایدەگەیەنێت كەنابێت بەهیچ پاساو هۆكارێك ئازادی رادەربڕین و یاسایی خۆپیشاندان پێشێلبكرێت.
نیوەڕۆی ئەمرۆ رێكەوتی 4 ی نیسانی 2026، هێزە ئەمنییەكانی شاری دهۆك هەریەك لە سەباح ئەتروشی رۆژنامەنوس و چالاكوان، رێبەر ئیمینكی مامۆستا و چالاكوان، بە پاساوی ئەوەی نیازی رێكخستنی خۆپیشاندانیان هەبوو دژی گرانی نرخی كارەبای پرۆژەی روناكی، دەستگیر دەكرێن.
چالاكوان، ئارام حسێن بە میترۆی ووت ” ئەمرۆ كاتژمێر یەكی پاش نیوەرۆ هەریەك لە سەباح ئەتروشی رۆژنامەنوس و چالاكوان، رێبەر ئیمینكی مامۆستا و چالاكوان بە تۆمەتی رێكخستنی خۆپیشاندان دەستگیركراون”. وتیشی ” سەباح ئەتروشی لە ماڵەكەی خۆی دەستگیركراوەو ئێستا لە بنكەی ئاسایشی ماڵتایە، هەروەها رێبەر ئیمینكی لە گوندەكەی خۆیان دەستگیركراوەو نازانین ئێستا لە چ بنكەیەك دەستبەسەرە”.
سەنتەری میترۆ داوای دەستبەجێ ئازادكردنی هەردوو چالاكوان، سەباح ئەتروشی و رێبەر ئیمینكی دەكات و رایدەگەیەنێت كەنابێت بەهیچ پاساو هۆكارێك ئازادی رادەربڕین و یاسایی خۆپیشاندان پێشێلبكرێت.
دوایش دەكات، نابیێت بە پاساوی نیەتی رێكخستنی خۆپیشاندان هیچ هاوڵاتییەك دەستگیربكرێت و ئەومافەی كە بەیاسا فەراهەمكراوە لێی بێبەشبكرێت.