شیلان عزالدین
لە ئێستایا کە نا ئارامی ڕوویکردۆتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاکی کوردستانیش هەمیشە لە ڕوداوە مێژووییەکانی جەنگ لەم ناوچەیە بێ بەشنە بووە و نابێ لە پریشکی ئاگری جەنگ!!
ئەمجارەش بەدیاری کراوی هەرێمی کوردستان کەوتۆتە بەر ئەو ئاگری جەنگەی نێوان ئێران و ئەمریکا ئیسرائیل لە ناوچەکەیا،
ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی کورد هەیە و پارێزراونین لە ڕوی دەروونی و ئابوورییەوە.
هەروەها جگە لەجەنگ نەبوونی ئاسایش و ئارامی لە ناوخۆی کوردستان پەیوەندی بە ناسەقامگیری سیاسیە وە هەیە کە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار ڕونتر بڵێم (زۆنی سەوز و زۆنی زەرد ) کە هەمیشە هۆکارن بۆ کاریگەرییە خراپەکان لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و هەر شتێ کە ڕوو ئەیا لەناوچەکا،
ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی یەك ڕیزی و خۆفرۆشی و بێباکیان لەئاست سەختی ژیانی خەڵك و وێرانکردنی خاکەکەی لەهەرلایەنێك و وڵاتێکەوە کە بییەوێ، ئەو حیزبانە لە پێناوی مانەوەیان لە کورسی دەسەڵات و زیاکردن و پاراستنی کۆمپانیاکانیان و دەس بەسەراگرتنی ئابوری سەرخان و ژێرخانی هەرێم، ئەم شێوازی سیاسەت و حوکمکردنییەیان هەڵبژاردووە
کە لە ڕاستییا تەنها بوونەتە تۆپێك لە زووڵم و ستەم و بارگرانی بەسەر کوردستان و کوردستانیانەوە !!!!
هەر ئەوان سەبەبی لەدەس دانی ناوچە کوردێکان و زاڵ بوونی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن بەسەر هەرێم و چەوساندنەوەی هاوڵاتیانی کورد لە هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان و وێران کردنی موڵک و ماڵیان و دەس گرتن بە سەر زەوی و زاریانا و بۆردومان کردنی کوێرانەیان بە درۆن و بە ناهەق کوشتنی خەڵکی سڤیل!!!
ئەنجامدانی ئەم کارە چەپەڵانەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بێدەنگ بونی حکومەتی عێراقیش لە ئاست ئەو هەموو تاوانانە جێگای پرسیارە؟ بەڵام ئێمەی کورد ئەبێ ئەوەمان بیربێت کە حوکمەتی عێراق خۆی هۆکارە بۆ زاڵ بوونی هێزە میلیشیاکانی حەشدیشەعبی، لەبەرئەوەی ئەو میلیشیایانە خاوەن هێز و دەسەڵاتن لە عێراق و بڕیاردەری سەرەکین لە دانانی وەزر و گزیر و ئەندام پەرلەمانەکانیان.
جگە لە هەموو ئەمانەش هیچ کات فارس و تورك و عەرەبی شۆڤێنی نەیان ویستووە و نایانەوێ و پێ یان خۆش نییە حوکمەت و دەسەڵاتی کوردی بوونی هەبێت، هەر بۆیە عێراق ی بەڕەچەڵەك عەرەب ئەو گروپە تون ڕەوانەی دەس کراوە کردووە بۆ بەگژاچون و لە ناوبردنی کورد و حکومەتی هەرێم لە ناوچەکەیا..!!!
بەگشتی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر هەستیار و پڕ مەترسییایە، بەڕاستی کوردستان پێویستی بە ڕاپەڕینێکی زۆر گەورەیە پێویستی بە شۆڕشی سەر شەقام و شۆڕشی خەڵکی برسی وگەنجە .