ئاسۆ جەمال سدیق
قوڵپ کردنەوەی مێزەکە بەسەر پارتیدا یان دەست ماچکردنی پارتی و هەموو هێزە سیاسیەکانی تری عێراق
ئەوەی لە پەڕلەمانی عێراق ڕوویدا هەوڵ و کڕینی دەنگ بوو .
ماوەی ٣ مانگە سەرۆک کۆماری عێراق دیارینەکراوە بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی هەریەکە و کاندیدێکیان هەبوو ڕێکنەدەکەوتن ، بەڵام لە کۆتاییدا باڤڵ تاڵەبانی بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی توانی بە بڕە پارەیەکی باش کە نزیکە لەسریەو موچە و چەوراوی ساڵێکی ڕەیس بدات بە پەڕلەمانتاران بۆئەوەی بتوانێت ٣ ساڵی تری خۆی بیخوان .
ئاوایە سیاسەتکردنی یەکێتی و پارتی شەڕکردن لەسەر پۆست بۆ بەدەستهێنانی پارە .
دەمێکە ئەم دوو هێزە سیاسەتیان کردووە بە بزنز و وازیان لەوە هێناوە خزمەتی خەڵکی پێبکەن
نازانم گرنگی ئەم پۆستە چیە بۆ کورد جگە لە موچەو پارەکەی بۆ حیزب .
با باسێکی ئەو دینار و درهەمەی ڕەیس بکەم بەس چاوتان لەدوای نەبێت باخێری لێببینێت
لە نێوان ٣٥بۆ٥٠ ملیۆن دینارە موچەی مانگانەی بەگوێرەی بڕوانامەو تەمەن .
٤٠ ملیۆن دینار بۆ میوانداری دەکرێت زیاتر بکرێت .
٢٥ ملیۆن دینار بۆ قۆنەرە و بۆینباخ و قاتی دەرەوە و قاتی خەو .
پاسپۆرتی دیبلۆماسی بۆ خۆی و خانەوادەکەی تاقەرەی قیامەت
دابینکردنی دوو لیوا پاسەوان و ٢٠ی تایبەت کە تا مردن لەگەڵی دەمێننەوە .
بەکوردی و بەکورتی ئەوەی من وتوومە زۆر کەمە هەزار سین و میمی لێبۆتەوە بۆ پارە وەرگرتن
ڕێژی ٤٠ ملیۆن بۆ ٥٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە دەڕوات بۆ سەرۆک و نادر حمام و سایەق و گارسۆن وخزمەتکار و ساڵۆنئ خێزانی ودەلاکی تایبەت(وابزانم ساف بوو ئەمەیان) و ئیتر ئەوەی نایەت بەخەیاڵا پارەی بۆ سەرف ئەکریت بەزیادەوە .
بۆ نمونە خێزانی نزار ئامێدی خزمەتکارەکەی ئەنيرێت بۆ دەسکێک کەرەوز ، خزمەتکارەکەی ئەڵێت بە ٥٠ هەزار دینار کریوومە ٤٩ی لێئەخوات ، خێزانی کاک نزار ملیۆنێک ئەنوسي ٩٩٩هەزاری لێئەخوات .
منیش باسی ئەکەم لێرە تەلەفونم بۆ ئەکات بەرپرسی نوسینگەکەی ئەڵێ کاکە حەیامان مەبە ئەوە تۆ چیت کردووە کاک نزار شوين قنی گەرم نەبووە ئەم هەموو بوختان ودەلەسەیە چیە ؟
منیش ئەڵێم ڕاستیە و هەر بە هەوەس
ئەویش ئەڵێ دووهەزار پاوەن وەرگرە لە کونسوڵخانە هی سەرۆکە و ئەو پۆستە بسرەوە .
منیش ئەڵێم ناوەڵا نایسڕمەوە…
ئەویش ئەڵێ ٤٠٠هەزار منیش ئەڵێ خاسەنی کەی بیام ئاغا .