محمد مظفر عبدالکریم
ئەوەی ئێستا لە باشووری کوردستان دەبینین هەژموونی مەترسیدارترین جۆر حوکمڕانیە لە مێژووی کوردانی ئەم ناوچەیە. هەر لە قەتیس کردنی دەنگی ئازا و بوێر لە کونجی زیندانەکان داتاشینی تۆمەتی بێ بنەما بۆ لە کەدارکردن و هێشتنەوەی دەنگە ئازا و دلێرەکان لە زیندانەکان. ئەوەی جێگای قوڵی نگەرانیە دادگاکانە. پێشتر هاوار و ناڵەی هەموو تاکێک ئازاد نەبوون و دەستەمۆکردن و کۆت و زنجیر کردنی خودی دادگاکانە. لەلایە دەسەڵات حوکمڕانی کەرانی ناوچەکە.
بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەداتن مەترسیدارترە لایەنی دەسەڵات دار لە ناوچەکە کەوا دەستیان گرتوە بەسەر هەموو جومگە سیاسی و سەربازی و ئابوری و میدیای و هتد… لە ناوچەکەدا. قۆرغ کردنی هێزی میدیا و ڕاگەیاندن لە ناوچەکە وە دابەش بونی بۆسەر دوو زۆن سەوز وزەرد نەک تەنها هاوڵاتیان ئاڕاستە دەکات بەڵکو سیستەمێکی گێلکردن دەهێنێتە کایەوە کەوا وا لە تاک دەکات کەوا راستی تەنیا لەلای ئەوانەوە دەبیسترێت و دەگوترێت. ئەو کەش و هەوایەی ئێستا لەلایەن میدیای دەسەڵاتەوە دەکرێت خوودی بێ ئەرزش کردنی دادگاکانە. کەوا هێنانی کەیسەکانی دادگا بۆسەر شاشەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا دیاریدەیەکی ناشرینی سەردەمییە کەوا حیزبەکانی دەسەڵات دار جیا لە بەدەست هێنانی بینەر و یان ململانێی سیاسی کەسێک یا لایەنێك سزای مەعنەوی بەسەر دا دەسەپێنن. کەئەمەش بێ ئەرزش کردنی دادگاکانە. لەڕاگەیاندن و کەناڵ و بەرنامەکانیان بەهۆی کەمی بەڵگە زۆر بەی کات کار لەسەر لایەنی سۆزداری بینەر دەکەن بۆ وروژاندنی هەستی جەماوەر نەک بەڵگەی یاسای سەلمێنراو. زۆر جار دەیکەنەوە فشارێک بەسەر داوەر و لێکۆلەرانەوە کەوا دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی ئەوانەی کەیسەکانیان لە دادگاکانە. زۆر جار ئەم جۆرە کەیسانە کەوا لە لایەن راگەیاندن و میدیای لایەنی دەسەڵات دارەوە ئاڕاستەی کەیسەکان دەگۆڕن وا نیشانی دەدەن کەوا تاوانبارن. زۆر جار دەبێتە هۆی لەکەدارکردنی ناو بانگی کەسەکان کەوا تەنانەت ئەگەر بێتاوانیش بسەلمێنرێت. بۆیە ئەوەی پێویستە هۆشیاری میدیاییە کەوا وا لە هاوڵاتیان بکات ئاڕاستە نەکرێن لەلایەن میدیا و ڕاگەیاندنی حیزبی دەسەڵات دار کەوا هەموو هەوڵێکیان ئەوە بێت دادگاکان جگەلە دەستەمۆکردنیان لە لایەن خوودی دەسەڵاتەوە وە هەوڵی بێ ئەزشکردنیشی دەدەن بۆ ئەوەی هاوڵاتی نەگەرێتەوە بۆ دادگاکان.