شاخەوان ئەحمەد
لەئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوودا بینیمان و ئەزموونمان كرد كەچۆن پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە پەكخراو چەندین كۆسپ و كێشەدروستكرا بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و كارمەندانی پڕۆسەی خوێندن ، لە کۆسپانەش دواخستن و نەدانی موچەی مامۆستایان و سەرف نەكردنی بودجەی بواری پەروەردە بەمەبەست ، دواتریش ئەوەی لێكەوتەوە كەمامۆستایان و كارمەندانی بواری پەروەردە ناچار ببن کە تاكەچەكی دەستیان بەكار بهێنن كەمانگرتن و پەكخستنی پرۆسەی خوێندنە ، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كەخوێندكاران و مامۆستایان نائومێدببن و بیربكەنەوە لەكاروكەسابەتێكی تر .
شكۆی مامۆستایان شکان و ناچاریانکرن کە پەنا بۆكارێكی تر ببەن ، ئەمەش بەپلان و بەمەبەستكرا لەلایەن دەسەڵاتی كوردییەوە . جێگای تێڕامانە بەم پلانەیان مەبەستیان بوو جیلێكی نەخوێندەوارو هەژارو كۆیلەدروست بكەن ، بیكەن پارێزەو قەڵغانی دەسەڵاتە بۆگەنەكەی خۆیان ، تاوەكو خەڵكانی ڕۆشنبیرو ئەهلی زانست و خوێندن و خوێندەواری ناچار بكەن پەناببن بۆدامەزراندن لەبواری سەربازی ، ئەمەش لەڕێگەی ناوچەو كۆمیتە و لق و مەڵبەندەكانیانەوە دەیکەن بۆ ئەوەی بەچەند پڕۆسەیەكی كۆیلایەتیدابڕۆن تاكو دەبنە كۆیلە ماستاو چیەكی دەرەجەیك ، بەم شێوەیە کار بۆ پاراستنی دەسەڵات و هێزی خۆیان دەژەن ، چونکە خۆیان كەسانێكی نەخوێندەوار و ناحاڵی و بێ سەروبەرەن .
دەتوانین ئەم پڕۆسەیەناوبنێین پڕۆسەی بەكۆیلەكردن و گەوجاندنی هاوڵاتیانی بەش مەینەتی هەرێمی كوردستان ، بەوەوە نەوەستان دەستیانکرد بە كردنەوەی چەندین زانكۆ و ناوەندی ئەكادیمی بۆكوڕونەوەكانیان وەكوزانكۆی ئەمریكی و پێدانی بەرپرسیارێتی بەنەوكانیان لەزانكۆكاندا لەهیچ شوێنێكی دنیادا شتی وانەبوەونابێت كەخوێندكاری زانكۆكە سەرۆكی زانكۆكەبیت و زانكۆكەبكرێت بەناویەوە ، بەڵام لەكوردستان ئاسایە ئەویش بۆ پارەپەیداکردنە لەسەر گیرفانی میلەتی ڕەش و ڕووت . ئەگەر خوێندكاری زانکۆ سەرۆكی زانكۆیە چۆن دەبێت ، ئاخۆ ئەم زانکۆیە ئەبێت بە چ زانكۆیەک بۆ داهێنان ، ئەمە بەس لەژێر دەستەڵاتە مەزهەلەکەی مەسروبارزانی دا ڕوو دەدات .