ئەحمەد دنیا ، وەزیری وەرزشی ئێران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” لە هیچ باردۆخێکدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ناتوانێت بەشداری لە جامی جیهانی 2026 بکات ” .
یارییەکانی جامی جیهانی 2026 بڕیارە لە 11ی حوزەیران دەستپێبکات و تاکو 19ی تەمموز بەردەوام بێت، کە کۆمەڵەکەی ئێران هەریەک لەهەڵبژاردەکانی بەلجیکا، میسر و نیوزلەندا لەخۆدەگرێت.
تاکو ئێستا دیار نییە کام هەڵبژاردەی کیشوەری ئاسیا دەبێتە جێگرەوەی هەڵبژاردەی ئێران، بەڵام دوو سیناریۆ هەن و پێشبینی دەکرێت لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات یەکێکیان شوێنی ئێران بگرێتەوە، بڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتوو عێراق یاری پاشکۆی جیهانی بۆ گەیشتن بە مۆندیال ئەنجامبدات، بەڵام عیراقیش بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە داوای دواخستنی یارییەکەی کردوە.