حاکم شێخ لەتیف
لە بانگەشەی هەلبژاردنەکان وتیان دەیکەینە مدیر عام
ئەوە نزیک دەبینەوە لە دوو ساڵ بەسەر تێپەڕبونی هەڵبژاردندا بۆخۆی قاچی ناوەتە سەرقاچی و بەبێ چاودێری پەرلەمان و وقیڕەقیڕی پەرلەمانتاران و بە پشتگیری کوتلە وەزاریەکەی ئەسحابی مەقولەی مدیر عام دەسەلاتی سەرۆک وەزیرانی فول دەسەڵات پیادە دەکات نەک هی کاربەرێکەر، واتە فول دەسەلاتی تەواو بەبێ ئەوەی هیچ چاودێری و لێپرسینەوەیەکی لەسەر بیت ئەوە ریک پیناسی مەلەکیەتی رەهایە نەک سەرۆک وەزیران لە سیستەمیکی پەرلەمانی یان نیمچە پەرلەمانیدا. بۆ ئەو تا ئاوا بەردەوام بیت بەدلنیاییەوە پێی خۆشترە و مێشیش میوانی نیە.
ئەگەر هەمووی بۆ حیساب کەین واتە لەو کاتەوەی کە ماوەی پەرلەمان کۆتایی هاتوە ئەوە سێ ساڵ زیاترە ئەو بەبێ متمانەو چاودێری و لپرسینەوەی پەرلەمانی بە فول دەسەلاتیەوە کار دەکات واتە خەریکە تێرمی دوەم بە خشکەیی تەواو بکات و کێشەشی نیە خوای ئەکرد ۱۰ ساڵی تر وادەبوو.
فەرموون هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ کۆتایی ئەم وەزعە ئاخر هەر دەڵیی هەلبژاردنیش نەکراوە؟