US President Donald Trump speaks to members of the media outside the Oval Office of the White House in Washington, DC, US, on Monday, April 13, 2026. Trump is highlighting the "No Tax on Tips" policy, which allows eligible workers to deduct qualified tips from their federal income taxes as part of the One Big Beautiful Bill Act. Photographer: Salwan Georges/Bloomberg via Getty Images
دۆناڵد ترەمپ نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هێزە کوردییەکان دەردەبڕێت و دەڵێت،” من زۆر بێ ئومێد بووم بەرامبەر بە کورد، چەکمان بۆ ناردن، بینێرن بۆ ناوخۆی ئێران، کەچی ئەوان گلیان داوەتەوە بۆ خۆیان “.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمرێکا لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشکی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد،” ئەوان هیچ چەکێکیان نییە، دەمانچەیان نییە، ئێمە چەکمان پێدان بەڵام ئەوان بێئومیدیان کردین و هەر دەبەن و دەبەن و دەبەن “.
ترەمپ وتیشی،” هەرچەندە کورد لە کۆنگرێس دۆستیان هەیە، بەردەوام پێم دەڵێن، ئەمانە ناوبانگیان باشە و جەنگاوەری باشن، منیش بەردەوام دەڵێم بەڵێ شەڕکەری باشن، بەڵێ ئەگەر پارەیان بدەیتێ ئینجا “.
بەپێی وتەی ترەمپ، بە کۆنگرێستی راگەیاندوە:” کەناردنی چەک بۆ کوردەکان سودی نابێت، هەرچەندە من هاوڕا نەبوم لەگەڵ ئەو کارە، بەڵام چەکیان پێدرا “.