شاخەوان أحمد
لەمێژوی دا بە ئاشکرا دەبینرێت لەڕێگەی ئازادی و دەنگی ئازاد و ئازادیخوازیدا چەندین قوربانیمان داوە لەپێناوئازادیدا لەوانە شەهیدی ڕێگەی ئازادی وەكو سۆران مامەحەمەو سەردەشت عوسمان و چەندین قوربانی تر كە ئێستالەزیندانەكانی تاغوتانی دەسەڵاتدارانی كوردیدا زیندانی كراون وەكو شیروان شێروانی و چەندانی دیكەكەبێدەنگ كراون وەكو سەردەشت عوسمان كەتەنها خەیاڵ و بروبۆچونێكی خۆی خستوتەسەركاغەزو هیوای خواستوە ڕۆژێك لەڕۆژان ببێتەزاوای سەرۆك ، بەڵام بەداخەوەكە نەیتوانیوەو تەنانەت ڕێگەی ئەوەشی پێنەدراوە هیوایەك بخوازێت و خەیاڵێكی خۆی وینابكات بوە بەقوربانی ڕێگای خەیاڵی ئازادی ، ئەمەكارەساتەكەیە كەلە هەرێمی كوردستانی عێراقدا گەنجێك ناتوانێت خەیاڵێكیش بكات تەنانەت خەیاڵەكانیشمان و بیرو بۆچونەكانیشمان دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدابێت ، ئەمە كێشەگەورەكەی گەنجانی كوردو ئازادی خوازاندایە بۆیە لە ئێستاداو لەم ئان و ساتەدا گەنجێكی وەكو شێروان شێرەوانی كەتەنها ڕاو بیروبۆچونی خۆی دەربڕیوەو دەنگی ئازادانەی خۆی گەیاندوە ئەوە بۆماوەی پێنج ساڵە لەزیندانی بنەماڵەی بارزانی زیندانی كراوە ، لەئێستاشدا مانی لەخواردن گرتوەو لەزینداندا و هێشتا ئامادەنیە دان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزاندا بنێت ئەمە لەڕوانگەی مافەكانی مرۆڤ و جاڕنامەی جیهانیەوە كارێكی نامرۆڤانەیەو بەش بەحاڵی خۆی و حەقی خۆی دەتوانێرێت
وەكو زیندانیەك كەس وكارەكەی ببینێت ، بەڵام بەداخەوە بنەماڵەی بارزانی ئەو دەرگایەشیان لێ قەدەغەكردوە و ناتوانێت كەس وكارەكەی ببینێت .
بۆیە دەنگی ئازادی لەكوردستانی عێراقدا لەخوار سفریشەوەیە ئێمەش وەكو دەنگێكی ئازادو ئازادی خوازدەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی شێروان شێرەوانی و داوای ئازادی بۆ شێروان شێرەوانی دەكەین و شەرمەزاری بۆ بنەماڵەی بارزانی و كۆیلەكانیان و ئازادی بۆ ئازادی خوازان دەخوازین و سەرشۆڕی و ڕسوای بۆ كۆیلەو بەڵتەچیەكانی دەسەڵاتی بارزانی .