شەپۆلێکی خۆڵبارین شاری دهۆکی گرتووەتەوە. هەڵکردنی با بەخێرایی، بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و ئاسمانی شاری دھۆک بەتەواوی بە چینێکی چڕی خۆڵبارین داپۆشراوە و مەودای بینین بەھۆی خۆڵبارینەوە کەمبووەتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک، دکتور عەبدوڵڵا ئێحسان بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "خۆڵبارین کاریگەریی بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، بەتایبەتی کۆئەندامی ھەناسەدان و دروستکردنی هەناسەسواری". دکتور عەبدوڵڵا ئێحسان گوتیشی: "باشترە ھاووڵاتی ئەگەر بۆ کارێکی گرنک نەبێت لە ماڵ دەرنەچێت و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکان دابخەن". ھەروەھا بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای دھۆک، ئومێد مایی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کاریگەری ئەم شەپۆلە تا سبەی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت". ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئانادۆڵو )
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بونی تۆزێكی سوك له كه‌شدا، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 2-3 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه.
ئەوەشیان گوتوە ، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پێشبینیده‌كرێت له كاته‌كانی به‌یانی شه‌پۆڵێكی تۆزوخۆڵ ڕو له ناوچه‌كه‌مان بكات سه‌ره‌تا كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له ناوچه‌كانی باشور و ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات پاشان له كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری خۆڵبارینه‌كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، كاریگه‌ری ئه‌م خۆڵبارینه تا ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه.