ئیڤێت کووپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی “هاوپەیمانی هورمز” پەیامێکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببات و ئەگەری بەکارهێنانی “توانا سەربازییە بەرگرییە بەکۆمەڵەکان” بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە ئارادایە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر ڕێکارە دیپلۆماسییەکان و فشارە ئابوورییەکانە بەڵام بێباکی ئێران و تێکدانی ئاسایشی ئابووری جیهان قبوڵکراو نییە و بە توندی ئیدانەی هەڵوێستەکانی ئێرانی کرد کە زیانێکی گەورەیان بە بازرگانی و ئاسایشی جیهانی گەیاندووە .
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کێشە کەوتە نێوانیان و ترەمپ وتی خۆتان بڕۆن گەروی هورمز بکەنەوە