شاخەوان حسێن شەریف
لە مێژووی کوردستانی گەورە وە بۆ کوردستانێکی بچووک کراوە ، کە دابەش کراوە بەسەر چوارپارچەی جیاواز و هاوڕەچەڵەکی فارس و عەرەب و تورک .
لە سەردەمانێک دا ئەو نەتەوانە وەک میوان لە ژێر حکومڕانی و دەسەڵاتی کوردی دا دەژیان ، بەڵام کاتێک هاوکێشەی جیهانی گۆڕدرا بۆ بەرژەوەندی خودی خۆیان سەپان بەسەر کورد و کوردستان دا .
مێژوو ئەوەی سەڵماندوە کە دەسەڵاتی یەک لە دوای یەکان دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و خۆسەپێنی بووە پڕ بووە لە کوشتنی و شەهید کردنی کوردی ئاشتیخواز ، هەرگیز دادپەروەری و یەکسانیان قەبوڵ نەبووە .
لەم کاتەدا کە هاوکێشەی جیهانی لە گۆڕاندایە ، دەسەڵاتدارانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە
ناوچوون نزک بونەتەوە ، پێویستە کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان یەک دەنگی گۆیان بکاتەوەو کاری جدی بکەن بۆ پاراستنی ناوماڵی کورد و لەگەڵ وڵاتە خاوەنبڕیارەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی جیهانی دا گفتوگۆ بکەن و کاری لەپێشینەیان سڕینەوەی قەڵەم ڕەوی پێشووتربێت کە کورد ببوو بە قوربانی دەستی دەوڵەتی عوسمانی و فارس و عەرەب .
لە ئەمڕۆدا گرنگە دەسەڵاتدارانی کورد خۆی بۆ گۆڕانکاری ناوچەیی ئامادەبکات و خاوەنی یەکدەنگیەکی پتەوبێت و پاڵپشتی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی جیهانی دوو پاتبکاتەوە کە هەوڵی گۆڕانکاری دەکەن لە نەخشەی جیهانی دا ، چونکە دەتوانن لە هاوسەنگی جیهاندا ئەوە بەدەست بهێنێت کە لە ڕابردودا لە دەستیان داوە .
لە سالانی ١٩٩١دا کوردستانی عێراق توانی دۆستایەتی هەڵبژێرێت لەگەل زڵهێزەکانی جیهانیدا سەربکەوێت ، ئەزمونێکی باشە ئەگەر لە ئەمڕۆدا دووبارە بکرێتەوە .
لە ٢٠١٤ ڕۆژئاوا کوردستان توانی دۆستایەتی دروست بکات لەگەل زلهێزەکانی جیهان سەرکەوتون دروست بکەن بەڵام ئاماجکەی ماوە بێتە دی ، هەرچەندە لە پێش هێرشێکی نا مرۆڤانەی سوپای سوریایی عەرەبی دان .
بۆیە لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی هێزە کوردستانیەکانی رۆژهەڵات دەتوانن دۆستایەتی لەگەل زڵهێزەکانی جیهانیدا دروست بکەن ، تابتوانن لە ناوچە کوردیەکانی ئێران رزگار بکەن بۆ ئەوەی کورد بیسەلمێنێت کە تەنهای دۆستایەتی کەسانێک دەکات بۆ ئازادی کوردستان کاردەکات نەوەک بۆ بەرژەوەندی شەخسی و سیاسەتی خۆی مانەوەی دەسەڵات .
لە کۆتایی دا کاتی ئەوە هاتووە کە کورد یەکبگرێت بێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی و سیاسی و مەزهەبی بە یەک دەنگ و هەڵوێست کار بۆ کوردستانێکی ئازاد بکەن .
بۆیە دەپرسم ؟ لە چاوی تۆی خوێنەر و بینەردا کورد بە بێ دەنگی دانیشێت ؛
تاوەکو بە درۆن و ساروخ وێران بکرێت ، یاخود بچێتە پاڵ زڵهێزەکانی جیهان بۆ ڕزگارکردنی کوردستان …؟