سەرخێڵ محمد
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانیان، سێ ساڵ زیاترە بە ناشەرعی لە پۆستەکانیاندان .
ئەم دوو حیزبە ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە دواخستنی تاکی کورد، دژایەتی هەرێم و قەوارەکەی لە ڕێگەی بە حیزبیکردنی سوپا و دادگا و تەنانەت قوتابخانەکانیش… دزی و گەندەڵی و تاڵانی .
قاچاخچێتی و سەرانەی بازگە و تاڵانی زەوی و قۆرخکاری دەرمان… پاڵاوگە و بانک و ڕێکخراو و کڕینی موڵک لە دوبەی و ئەوروپا و ئەمریکا و بەرپرسانی ملیاردێر و قومارخانەکان لە شارەکان و حکومەتێکی قەرزار و کارەبای گران و بزنس بەغاز… هەموو ئەمانە و زیاتریش سیمای دەسەڵاتدارییانە…
چاوەڕێکردن لە قاچاخچی مەرز و سەرانەسێنی بازگە حوکمڕانیتان بۆ بکات!
بۆیە ئەم شەڕە ناشرینەتان لەو میدیایانەی بە پارەی خەڵک دروستکردووە، ناتوانێت سیمای هیچتان پاکبکاتەوە..
ئێستاش بەم پارە دزراوە دەستیان کردووە بە کڕینی بەناو ڕۆشنبیر و دروستکردنی میدیا و دانانی دەزگا و ڕێکخراو بۆ داپۆشینی وێنەیەکی ناشرینی حوکمڕانی.