سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی لهمافی رۆژنامهنوسان ئهمڕۆ چوارشهممه له بهیاننامهیهكدا كه وێنهیهكی بۆ بەربەست نێردراوه، رایگهیاندوه کە “شەوی رابردو، زۆربەی كەناڵە بینراوەکان لە هەرێمی كوردستان ڕوماڵی هێرشە تیرۆریستییەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكرد، بە وریاییەوە مامەڵەیان دەكرد، پابەندبون بە رێنماییەكانی حكومەت لەم جۆرە رووماڵە هەستیارانەدا”.
سەنتەری میترۆ له راگهیهندراوهكهیدا دەڵێت ” نیگەرانە لە دو
فاقی راگەیاندن لەگەڵ شوێنی روداوەكان، كە “بێ باكن لە بەرانبەر ئەمنییەتی شارێك و روماڵەكانیان ناپیشەیین و بە ناوی خستنەڕوی زانیاری، كە دەكرێت بە شێوەیەك بڵاوبكرێتەوە، نەبێتە مایەی پەشێوی و نائارامی، كەچی بون بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ترس و تۆقاندن”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، سەنتەری میترۆ دەیان ڤیدیۆی لە لایەن هاوڵاتیان پێگەیشتوە “داوای بۆچونمان دەكەن، هەروەها، رۆژنامەنوسانیش دەپرسن، ئەم جۆرە روماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ كەناڵێكی سور و پرتەقاڵی و سەوز و شین و قاوەیی نەبێت؟ بۆچی پەیامنێرەكەیان لە هەولێر ناتوانێت هەمان جۆری روماڵی پەیامنێرەكەی سلێمانی بكات؟ بۆ لەوێ رێز لە رێنماییەكان دەگرێت لە سلێمانی پێشێلی دەكات ؟ لەم بارودۆخە پڕ مەترسی و پڕ لە ئاڵنگارییەدا، پێشینە بۆ ئەمنییەتی هاوڵاتیان و پاراستنی هەرێمی كوردستانە لە هەڕەشەی تیرۆریستان، بۆ ئەوەش داوای ئەوپەڕی دیسەپلینی پیشەیی لە رۆژنامەنوسان دەكەین”.