بەڵێن کمال
ئاشکرایە حەشدی شەعبی لەهەلومەرجیکی تایبەت لەساڵی ٢٠١٤ پێکهێنرا لەلایەن کەسایەتیە شیعیە باڵادەستەکانی عێراق بۆ بەگژاچونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی داعش ، ئەگەر چی ئەم ریکخراوە تیرۆریستیە کۆتایی هاتوەو بەپێی راگەیاندنیەکان بەڵام ئەم هێزە سەپێنراوە بەسەر خاک و میللەتی کوردو عەرەب هێشتا هەڵنەوەشاوەتەوەو بەردەوامە لەکارە نایاساییەکانی،
رۆژێک بەهێرشکردنە سەر خاکی کوردەکان لە کەرکوکو ناوچە دابڕێنراوەکان ڕۆژێک بە هێرشکردنە سەر بیرە نەوتەکانی کوردستان، ئیستاش لەم سەرو بەندەی شەڕی نێوان ئیران و ئەمریکاو اسرائیل ، لەلایەن شیعەکانی ئیران و عیراق بەکار ئەهێنرێن و بەدرۆن هێرش ئەکەنە سەر دامو دەزگاو کونسوڵخانەو پێگە ئەمنیەکان لەهەرێمی کوردستان ،
شایەنی باسە ئەم هێرشانە ئەمنیەتی کوردستانی تێکداوەو خەڵکی شارەکانی سلێمانیبو هەولێرو کۆیەو …هتد لەدڵەڕاوکێو مەترسیەکی زۆردا ژیان ئەگوزەرێنن
لای هەموان ئاشکرایە کە ئەم هێزە ئەگەر چی بەیاسایی دامەزراوە ، بەڵام کارو جالاکیەکانیان ، هیچ رەچاوکردنێکی یاسایی تیا بەدی ناکرێتو سەرکردەکانیان وەک مافیایەک رەفتار ئەکەنو هەرەشە لەهاوڵاتیانی بێ تاوان ئەکەنو خەڵکانێکی رەگەز پەرستن و جیاوازیەکی زۆر ئەکەن دژی خەڵکانی سوننە مەزهەب.
ئەوەی پێویستە لەسەر ریکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، وڵاتە دیموکراسیەکان وەک چالاکە مەدەنیەکان پێویستە کۆدەنگیەکی جددی دروست بکرێتو سنورێک دابنرێت بۆ ئرم یاساشکێنیانەو هەڵبوەشێنرێنەوە