سۆران عەلی
لە هەرێمی کوردستان گەندەڵی لە سەرجەم سێکتەرەکانی حکومڕانی دا دەبینرێت :
گەندەڵیی کارگێڕی ، وەک وەرگرتنی بەرتیل لە فەرمانگەکان، دامەزراندنی خزم و کەس و کار ، لەبەر چاوگرتنی خزم خزمێنە و بوونی “فەرمانبەری بندیوار”.
گەندەڵیی سیاسی ، پەیوەستە بە گرێبەستە گەورەکانی دەوڵەت، پشک پشکێنەی حزبی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لە بەرژەوەندی گروپە سیاسییەکان.
چەند هۆکارێکیش هەن بۆ فراوان بوونی گەندەڵی لەوانە :
نەبوونی سەروەریی یاسا ، لاوازی دەسەڵاتی دادوەری لە ڕوبەڕوبوونەوەی کەسانی دەستڕۆیشتوو.
ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی ، دەرفەت بۆ گروپەکان دەڕەخسێنێت سوود لە پشێوی وەربگرن.
سیستمی پشکپشکێنە ، کە وادەکات پۆستەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی پڕ نەکرێنەوە.
کاریگەرییەکانی گەندەڵی لەسەر کۆمەڵگا :
تێکچوونی خزمەتگوزارییەکان ، وەک کارەبا، تەندروستی ٢
و پەروەردە.
هەژاری و بێکاری ، بڵاوبونەوەی هەژاری لە کۆمەڵگەدا هۆکارەکەی بێکاریە ، چونکە سەرمایەی وڵات ناچێتە ناو پڕۆژەی وەبەرهێنانەوە.
کۆچی گەنجان ، بەهۆی نەمانی هیوا و دادپەروەری.
بەدیجیتاڵکردنی فەرمانگەکان حکومەتی ئەلیکترۆنی بۆ کەمکردنەوەی بەرتیل.
سەربەخۆیی ڕاستەقینەی دەستەی دەسپاکی و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مافەکانی.
گەورەترین بەربەستە لەبەردەم چاکسازی لە عێراقدا کاتێک پۆستە کارگێڕییەکان و وەزارەتەکان لەسەر بنەمای حزبی و تائیفی دابەش دەکرێن، وەزارەت دەبێتە سەرچاوەی دارایی بۆ حزب نەک خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتی.
دروستبوونی دەوڵەتی سێبەر کە تێیدا بڕیارەکان لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان دەدرێن.